 به‌ڕێز لیوای ماف (عبدالله خه‌یلانی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم، له لێدوانێکدا رایگه‌یاند که به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (4193) له (14/2/2010) سه‌باره‌ت به یه‌کخستنی جله‌به‌رگی سه‌ربازی له هه‌رێمی کوردستاندا، له به‌یانیه‌وه که ده‌کاته (1/3/2010) جلوبه‌رگی پۆلیس ده‌گۆڕدرێ. وه‌کو دیار کراوه ره‌نگی قاتی جله‌کان و کاسکێته‌که نیلیه و قه‌میسی شین و نیتاقی ره‌ش و پێڵاوی ره‌شه، که شێوازی جلی ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندان لێکجیاوازه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هێزی ئاماده و پۆلیسه پاسه‌وانه‌کان جلی ره‌نگی نیلی موره‌قه‌تی شین له‌به‌ر ده‌که‌ن. مه‌به‌ستیش له گۆڕینی جلوبه‌رگی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌یه که جلی پۆلیسی کوردستان...
|