به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی زۆری کحوله‌وه گه‌نجێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات
نێردراو له لایه‌نhawlerpolice له ڕۆژی January 24 2010 09:33:43
بنکه‌ی پۆلیسی ته‌یراوه ئاگادار کرانه‌وه به بوونی رووداوی گیان له‌ده‌ست دانی که‌سێک له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر.
ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و ده‌ست کرا به لێکۆڵینه‌وه. ده‌رکه‌وت که‌وا مردووه‌که به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی زۆر له مادده‌ی کحول گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌کی لانه‌بوو و که‌سیشی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو نه‌توانرا بناسرێت، که ته‌مه‌نی نزیکه‌ی (25) ساڵان ده‌بێت و درێژیه‌که‌ی (165) سانتیمه‌تر ده‌بێ.
به‌ڕێز دادوه‌ر بڕیاری دا به هه‌وڵ دان بۆ زانینی ناسنامه‌ی که‌سی مردوو و به‌ده‌ستهێنانی راپۆرتی پزیشکی. تائێستاش لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.