
کاتژمێر (23:10) رێکه‌وتی (23/1/2010) پۆلیسی لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی کوشتن ئاگادار کرانه‌وه به بوونی رووداوێکی خۆکوشتن. ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست، ده‌رکه‌وت که‌وا کچێک به‌ناوی (تریسکه اسعد تاهر) له‌دایکبووی (1988) پیشه قوتابی له کۆلێژی کشتوکاڵ، له ناو ژووره‌که‌ی خۆیدا به‌هۆی گوریسێکه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست داوه.
پشکنین و هێڵکاری شوێنی رووداو له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان ئه‌نجام درا. له ژووره‌که‌دا ده‌ستنووسێک دۆزرایه‌وه که وه‌سیه‌تنامه‌یه‌ک بوو و بۆ که‌سی خۆکووژ ده‌گه‌ڕێته‌وه، که تیایدا...

کاتژمێر (23:10) رێکه‌وتی (23/1/2010) پۆلیسی لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی کوشتن ئاگادار کرانه‌وه به بوونی رووداوێکی خۆکوشتن. ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست، ده‌رکه‌وت که‌وا کچێک به‌ناوی (تریسکه اسعد تاهر) له‌دایکبووی (1988) پیشه قوتابی له کۆلێژی کشتوکاڵ، له ناو ژووره‌که‌ی خۆیدا به‌هۆی گوریسێکه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست داوه.
پشکنین و هێڵکاری شوێنی رووداو له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان ئه‌نجام درا. له ژووره‌که‌دا ده‌ستنووسێک دۆزرایه‌وه که وه‌سیه‌تنامه‌یه‌ک بوو و بۆ که‌سی خۆکووژ ده‌گه‌ڕێته‌وه، که تیایدا نووسیویه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زۆر وانه که‌وتووه له کۆلێژ بۆیه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره. هه‌روه‌ها واژژوو له‌سه‌ر نامه‌که کراوه.
تا ئێستاش پۆلیس سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی زانیارینه و لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.