
دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له لایه‌ن نوسینگه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێری نه‌هێشتنی تاوان، سه‌باره‌ت به تاوانبارێک که هه‌ڵده‌ستا به فرۆشتنی ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر به گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران و به‌بێ رێنمایی پزیشک، که ئه‌م که‌سانه‌ش به‌خراپ به کاریان ده‌هێنا و ببوونه مایه‌ی بێزاری دانیشتووانی گه‌ڕه‌که‌که.
ئه‌وه‌بوو توانرا له لایه‌ن کارمه‌ندانی نوسینگه‌ی ناوبراو تاوانبار به‌ناوی (ع. ح. ا) که پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری پزیشکیه و شوێنێکی داناوه بۆ فرۆشتنی ده‌رمان و که‌لوپه‌لی پزیشکی، له‌کاتی شه‌ودا و له‌و کاته‌ی که بڕی (600) سێت له حه‌بی....

دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له لایه‌ن نوسینگه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێری نه‌هێشتنی تاوان، سه‌باره‌ت به تاوانبارێک که هه‌ڵده‌ستا به فرۆشتنی ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر به گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران و به‌بێ رێنمایی پزیشک، که ئه‌م که‌سانه‌ش به‌خراپ به کاریان ده‌هێنا و ببوونه مایه‌ی بێزاری دانیشتووانی گه‌ڕه‌که‌که.
ئه‌وه‌بوو توانرا له لایه‌ن کارمه‌ندانی نوسینگه‌ی ناوبراو تاوانبار به‌ناوی (ع. ح. ا) که پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری پزیشکیه و شوێنێکی داناوه بۆ فرۆشتنی ده‌رمان و که‌لوپه‌لی پزیشکی، له‌کاتی شه‌ودا و له‌و کاته‌ی که بڕی (600) سێت له حه‌بی سۆمه‌دریلی له‌لابوو به ده‌ستیه‌وه بگیرێت.
په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه رێکخرا و تاوانبار دانی نا به‌م تاوانه که ئه‌م ده‌رمانانه‌ی به رێگایه‌کی نایاسایی ده‌ست که‌وتووه و ده‌یفرۆشێت به گه‌نجان.
به‌ڕێز دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه بڕیاری دا به به‌ند کردنی تاوانبار به‌پێی مادده (50) ده‌رمانسازی له یاسای سزادان.