له ئه‌نجامی داڕمانی دیوارێک، کرێکارێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات
نێردراو له لایه‌نhawlerpolice له ڕۆژی January 28 2010 09:25:59
بنکه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری ئاگادار کرانه‌وه به بوونی رووداوێکی مردن له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر. دوای گه‌یشتنی پۆلیس ده‌رکه‌وت که‌وا له ئه‌نجامی داڕمانی دیوارێکی خانوێکی ته‌واو نه‌کراو له گه‌ڕه‌کی شاری خه‌ونه‌کان که‌سێک به‌ناوی (جابر محمد علی) له‌دایکبووی (1963) به داخه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه کرایه‌وه و وته‌ی دایک و خێزانی که‌سی مردوو وه‌کو داواکاری مافی که‌سی وه‌رگیرا، که سکاڵایان هه‌بوو دژ به هه‌ر که‌سێک که بووبێته هۆی ئه‌م رووداوه. به‌ڵام له‌به‌ر سه‌رقاڵیان به پرسه نه‌یانتوانی ئاماده‌بن له به‌رده‌م دادوه‌ر، بۆیه تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.