
دوای ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ئاگادار کرانه‌وه که چه‌ند جارێک رووداوی دزینی به‌ڕکلێدان له ناو شاری هه‌ولێر هه‌بووه، هه‌ڵسان به دانانی چاودێریه‌کی توند به مه‌به‌ستی ده‌ستگیر کردنی ئه‌م تاوانبارانه. ئه‌وه‌بوو توانیان سێ گومان لێکراو ده‌ستگیر بکه‌ن که دوای لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان و کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه، تاوانباره‌کان دانیان نا به تاوانه‌کانیان.
وتیان که‌وا خۆیان دانیشتووی شاری سلێمانین، به‌ڵام جاربه‌جار به مه‌به‌ستی دزیکردن هاتوونه‌ته شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای به‌ڕکلێدان چه‌ندین تاوانی دزی دیکه‌ی وه‌ک دزینی مۆبایل و سیمکارتیان له‌ناو بازاڕه‌کانی هه‌ولێر ئه‌نجام داوه.
به‌ڕێز ملازمی یه‌که‌می ماف (خالید نعمه‌ت) پێی راگه‌یاندین...

دوای ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ئاگادار کرانه‌وه که چه‌ند جارێک رووداوی دزینی به‌ڕکلێدان له ناو شاری هه‌ولێر هه‌بووه، هه‌ڵسان به دانانی چاودێریه‌کی توند به مه‌به‌ستی ده‌ستگیر کردنی ئه‌م تاوانبارانه. ئه‌وه‌بوو توانیان سێ گومان لێکراو ده‌ستگیر بکه‌ن که دوای لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان و کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه، تاوانباره‌کان دانیان نا به تاوانه‌کانیان.
وتیان که‌وا خۆیان دانیشتووی شاری سلێمانین، به‌ڵام جاربه‌جار به مه‌به‌ستی دزیکردن هاتوونه‌ته شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای به‌ڕکلێدان چه‌ندین تاوانی دزی دیکه‌ی وه‌ک دزینی مۆبایل و سیمکارتیان له‌ناو بازاڕه‌کانی هه‌ولێر ئه‌نجام داوه.
به‌ڕێز ملازمی یه‌که‌می ماف (خالید نعمه‌ت) پێی راگه‌یاندین که په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌م تاوانبارانه ته‌واو کراوه و خراوه‌ته به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر، به‌ڕێزیان بڕیاری داوه به به‌ند کردنیان به پێی مادده (446) له یاسای سزادان.