منداڵێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات
نێردراو له لایه‌نhawlerpolice له ڕۆژی February 02 2010 11:07:05
کاتژمێر (14:45) ی رێکه‌وتی (1/2/2010) پۆلیس ئاگادار کرانه‌وه به‌بوونی ته‌رمی منداڵێک له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن. دوای گه‌یشتنی پۆلیس ده‌رکه‌وت که‌وا منداڵێک به‌ناوی (بلند سعدون باپیر) ته‌مه‌ن (11) ساڵان، له‌وکاته‌ی خه‌ریکی یاری کردن بووه له‌ژووره‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌کی دوو تابقی که‌وتۆته خواره‌وه و بلوزه‌که‌ی له قه‌ره‌وێڵه‌که گیربووه و له ملی ئاڵاوه، ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه بۆته هۆی گیان له‌ده‌ست دانی.
په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه رێکخرا و هێڵکاری پشکنینی شوێنی رووداو ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها وته‌ی باوکی منداڵه‌که وه‌رگیرا که سکاڵای نه‌بوو له دژی که‌س چونکه رووداوه‌که به قه‌زاو قه‌ده‌ر بووه.
به‌ڕێز دادوه‌ر بڕیاری دا که وته‌ی دایکی منداڵه‌که و بینه‌رانی رووداوه‌که‌ش وه‌ربگیرێت. تا ئێستاش لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.