کرێکارێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات
نێردراو له لایه‌نhawlerpolice له ڕۆژی February 02 2010 11:14:31
بنکه‌ی پۆلیسی باداوه ئاگادار کرانه‌وه به بوونی رووداوێکی مردن به‌هۆی لێدانی ته‌زووی کاره‌باوه له گه‌ڕه‌کی (94) گوڵان.
دوای گه‌یشتنی پۆلیس ده‌رکه‌وت که‌وا کرێکارێک به‌ناوی (شڤان احمد) ته‌مه‌ن (25) ساڵان، له کاتی دابه‌شکردنی به‌شه‌خۆراکی مانگانه‌ی هاوڵاتیان، که له‌سه‌ر لۆریه‌ک بووه و لۆریه‌که به‌ژێر هێڵی کاره‌بادا رۆیشتووه، له ئه‌نجامدا به‌داخه‌وه کاره‌با لێیداوه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه کرایه‌وه و به‌ڕێز دادوه‌ر بڕیاری دا به به‌ند کردنی شوفێری لۆریه‌که به مادده‌ی (24)ی هاتوچۆ. لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.