
دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێک له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی باشور سکاڵای تۆمار کرد سه‌باره‌ت به دزرانی بڕی (50) په‌نجا وه‌ره‌قه دۆلاری ئه‌مریکی، ئه‌وه‌بوو کارمه‌ندانی نوسینگه‌ی ناوبراو هه‌ڵسان به لێکۆڵینه‌وه له‌م رووداوه.
له لێدوانێکی تایبه‌ت به سایتی پۆلیسی هه‌ولێر، به‌ڕێز ملازم (فاضل حاجی) ئه‌فسه‌ری نوسینگه وتی: دوای پشکنینی شوێنی رووداو و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رکه‌وت که‌وا شوێنی هه‌ڵگرتنی پاره‌که نه‌شکێندراوه به‌ڵکو به کلیل کراوه‌ته‌وه، بۆیه گومان له‌سه‌ر کوڕه خوشکێکی سکاڵاکار دانرا به‌ناوی (هه. ع. ا) که له لای ئه‌وان بووه.
دوای لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا تاوانبار دانی نا به تاوانه‌که‌ی...

دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێک له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی باشور سکاڵای تۆمار کرد سه‌باره‌ت به دزرانی بڕی (50) په‌نجا وه‌ره‌قه دۆلاری ئه‌مریکی، ئه‌وه‌بوو کارمه‌ندانی نوسینگه‌ی ناوبراو هه‌ڵسان به لێکۆڵینه‌وه له‌م رووداوه.
له لێدوانێکی تایبه‌ت به سایتی پۆلیسی هه‌ولێر، به‌ڕێز ملازم (فاضل حاجی) ئه‌فسه‌ری نوسینگه وتی: دوای پشکنینی شوێنی رووداو و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رکه‌وت که‌وا شوێنی هه‌ڵگرتنی پاره‌که نه‌شکێندراوه به‌ڵکو به کلیل کراوه‌ته‌وه، بۆیه گومان له‌سه‌ر کوڕه خوشکێکی سکاڵاکار دانرا به‌ناوی (هه. ع. ا) که له لای ئه‌وان بووه.
دوای لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا تاوانبار دانی نا به تاوانه‌که‌ی و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ئه‌م بڕه پاره‌یه که تاوانبار له ماڵی خۆیان له‌ژێر که‌لوپه‌ل شاردبوویه‌وه.
په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م تاوانباره رێکخراوه و ئێستا له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر به‌پێی مادده (446) به‌ند کراوه.