له رووداوێکی هاتوچۆدا شوفێرێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات
نێردراو له لایه‌نhawlerpolice له ڕۆژی February 08 2010 11:27:23
بنکه‌ی پۆلیسی رزگاری له رێکه‌وتی (7/2/2010) ئاگادار کرانه‌وه به بوونی رووداوێکی هاتوچۆ له سنوری کانی قڕژاڵه. ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست، ده‌رکه‌وت که‌وا له ئه‌نجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، که یه‌که‌میان ئۆتۆمبێلی شاره‌وانی تایبه‌ت به فڕیدانی زبڵ و خاشاکی ماڵانه، شوفێره‌که‌ی به‌ناوی (ا. ش. ع) له‌دایکبووی (1985). ئۆتۆمبێلی دووه‌م له جۆری ئۆپڵ ئۆمێگا شوفێره‌که‌ی به‌ناوی (خالد رحمان احمد) له‌دایکبووی (1960) که به داخه‌وه له‌م رووداوه گیانی له‌ده‌ست داوه.
په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه کرایه‌وه و به‌ڕێز دادوه‌ر بڕیاری دا به به‌ند کردنی شوفێره‌که‌ی شاره‌وانی چونکه له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه و پشکنینی شوێنی رووداو ده‌رکه‌ت که سه‌رپێچی کردووه.