ئه‌مڕۆ (24/2/2010) کاتژمێر (10)ی به‌یانی، به‌ڕێز عه‌میدی ماف (عبدالخالق طلعت) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له پرێسکۆنفراسێکدا چه‌ند تاوانێکی بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئاشکرا کرد که له‌م دواییانه‌دا له شاری هه‌ولێر روویانداوه.

سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان باسی له ده‌ستگیر کردنی دوو تاوانبار کرد به‌ناوی (هـ. م. م) و (ن.ا.م) که بڕی (55) گرام له مادده‌ی تریاکیان لابووه و ویستوویانه مامه‌ڵه و بازرگانی پێیه‌وه بکه‌ن.

له رووداوی دوه‌مدا باسی چۆنیه‌تی ئانجامدان و ده‌ستگیر کردنی ئه‌م تاوانبارانه کرا که له دوو رووداوی جیادا هه‌ستابوون به کوشتنی دوو هاوڵاتی بێ تاوان به‌ناوی (جلال احمد علی) و (کامه‌ران جه‌وهه‌ر عه‌زیز)، که دوای کوشتنیان ئۆتۆمبێله‌کانیان دزرابوو.

تاوانی سێیه‌م تاوانی ئه‌نجامدانی کوشتنی دوو منداله‌که بوو که به ده‌ستی باوکیان به‌ناوی (س.ص.ص) کوژرابوون، به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه گومانی هه‌یه که ئه‌م منداڵانه له‌خۆی بن. که جگه له بکوژ سێ که‌سی دیکه‌ش له‌م کاره تێوه‌گلاون که یه‌کێکیان دایکی منداڵه‌کان و یه‌کێکیش چه‌کی بۆ بکوژ کڕیوه و ئه‌وه‌ی دیکه‌ش قه‌بری بۆ کوژراوه‌کان هه‌ڵکه‌ندووه.

له تاوانی چواره‌مدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر باسی ده‌ستگیر کردنی چوار تاوانبار کرد که نزیکه‌ی (11) کاری دزیان ئه‌نجام داوه .
له‌کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌دا به‌ڕێزیان تیشکی خسته سه‌ر خۆئاماده‌کاریه‌کانی پۆلیسی هه‌ولێر له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق، که هاوڵاتیانی دڵنیا کرده‌وه که باری ئه‌منی هه‌ڵبژاردن ته‌واو کۆنتڕۆل کراوه و هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به ئازادی بێ ترس به‌ژداری ده‌نگدان بکات. هه‌روه‌ها سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی گشت لیسته‌کانی به‌ژداربووی هه‌ڵبژاردن کرد که تا ئێستا زۆر به ئارامی و رێکی کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجام داوه و هێچ کێشه‌یه‌کیان له شاری هه‌ولێر دروست نه‌کردووه.