
به‌ڕێز لیوای ماف (عبدالله خه‌یلانی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم، له لێدوانێکدا رایگه‌یاند که به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (4193) له (14/2/2010) سه‌باره‌ت به یه‌کخستنی جله‌به‌رگی سه‌ربازی له هه‌رێمی کوردستاندا، له به‌یانیه‌وه که ده‌کاته (1/3/2010) جلوبه‌رگی پۆلیس ده‌گۆڕدرێ.
وه‌کو دیار کراوه ره‌نگی قاتی جله‌کان و کاسکێته‌که نیلیه و قه‌میسی شین و نیتاقی ره‌ش و پێڵاوی ره‌شه، که شێوازی جلی ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندان لێکجیاوازه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هێزی ئاماده و پۆلیسه پاسه‌وانه‌کان جلی ره‌نگی نیلی موره‌قه‌تی شین له‌به‌ر ده‌که‌ن.
مه‌به‌ستیش له گۆڕینی جلوبه‌رگی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌یه که جلی پۆلیسی کوردستان...

به‌ڕێز لیوای ماف (عبدالله خه‌یلانی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم، له لێدوانێکدا رایگه‌یاند که به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (4193) له (14/2/2010) سه‌باره‌ت به یه‌کخستنی جله‌به‌رگی سه‌ربازی له هه‌رێمی کوردستاندا، له به‌یانیه‌وه که ده‌کاته (1/3/2010) جلوبه‌رگی پۆلیس ده‌گۆڕدرێ.
وه‌کو دیار کراوه ره‌نگی قاتی جله‌کان و کاسکێته‌که نیلیه و قه‌میسی شین و نیتاقی ره‌ش و پێڵاوی ره‌شه، که شێوازی جلی ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندان لێکجیاوازه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هێزی ئاماده و پۆلیسه پاسه‌وانه‌کان جلی ره‌نگی نیلی موره‌قه‌تی شین له‌به‌ر ده‌که‌ن.
مه‌به‌ستیش له گۆڕینی جلوبه‌رگی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌یه که جلی پۆلیسی کوردستان له‌گه‌ڵ هی پۆلیسی ئێراقی یه‌کبخرێت.
هه‌ربه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کیش باجێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، که له جله‌که‌ی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێته‌وه.
له‌کۆتاییدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داوای له گشت لایه‌ک کرد که پابه‌ندبن به‌م فه‌رمانه.