ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی (28/2/2010) کاتژمێر (02:00) ی دوای نیوه‌ڕۆ، له ئوتێلی چوارچرا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (هه‌ندرێن محمد) به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان و عه‌میدی ماف (عبالخالق طلعت) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر و گشت به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی سنوری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له سیمینارێکدا به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێر باسی له رێوشوێن و یاساکانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کرد، هه‌روه‌ها باسی له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت کرد که له رۆژی (4/3) ئه‌نجام ده‌درێت و گشت هێزه‌کانی پۆلیسیش ده‌بێ له‌م رۆژه‌دا ده‌نگ بده‌ن.
پاشان به تێروته‌سه‌لی باسی له...

پاشان به تێروته‌سه‌لی باسی له هه‌ڵبژاردنی گشتی کرد که له رۆژی (7/3) بڕیاره ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به رێنماییه‌کانی کۆمسیۆنی باڵادا سه‌باره‌ت به ئه‌رکی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ دابینکردنی ئارامی سه‌قامگیری ته‌واو له رۆژی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران و دانیشتوانی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست.
له‌کۆتاییدا داوای له گشت ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی پۆلیس کرد که وه‌کو هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه‌ی رابردوو ئه‌رکه‌کانی خۆیان به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ن.