کرێکارێکی تورک له هه‌ولێر گیان له‌ده‌ست ده‌دات
نێردراو له لایه‌نhawlerpolice له ڕۆژی March 01 2010 10:11:25
بنکه‌ی پۆلیسی ئاشتی، له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنه‌وه ئاگادار کرانه‌وه به بوونی رووداوێکی مردن له سنوری بنکه‌که‌یان. دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی مه‌به‌ست ده‌رکه‌وت که‌وا کرێکارێکی به ره‌گه‌ز تورک به‌ناوی (نظیر محمد موسی) که خه‌ڵکی وڵاتی تورکیایه، له‌وکاته‌ی خه‌ریکی کارکردن بووه، له‌سه‌ر شوێنێکی به‌رز که‌وتۆته خواره‌وه و له ئه‌نجامدا به‌داخه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه رێکخرا و فۆرمی توێکاری خرایه به‌رده‌ست به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌ڕێزیان بڕیاری دا به وه‌رگرتنی وته‌ی شاهیدانی رووداوه‌که و ته‌واوکردنی لیکۆڵینه‌وه.