بکوژانی کوردێک له به‌غدا، ئاشکرا ده‌بن
نێردراو له لایه‌نhawlerpolice له ڕۆژی March 03 2010 08:53:45
نوسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی کوشتن، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستیان کرد به‌لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سکاڵای داواکاری مافی که‌سی (عبدالهادی احمد علی) له‌دایکبووی (1958)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له مانگی (7) ی (2009) کوڕه‌که‌ی به‌ناوی بارزان به ئۆتۆمبێلی جۆری کیا دوو که‌س پێیان گوتووه که (35) به‌رمیلی به‌تاڵیان بۆ بباته به‌غدا، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا ته‌له‌فۆنی بۆ باوکی کردووه و پێی گوتووه که تیرۆریست ده‌ستگیریان کردووه و داوای (130) وه‌ره‌قه دۆلاری ئه‌مریکی و ئۆتۆمبێله‌که‌شیان کردووه له به‌رامبه‌ر ئازاد کردنی. له رێکه‌وتی (8/7/2009) به مه‌به‌ستی بێدانی پاره‌که ده‌چێته به‌غدا له ناوچه‌ی به‌غداد جدیده پاره‌که‌ی داوه به دوو که‌س، به‌ڵام کوڕه‌که‌ی هه‌ر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تا له رێکه‌وتی (20/7/2009) ته‌رمی کوڕه‌که‌ی له ...
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
نوسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی کوشتن، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستیان کرد به‌لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سکاڵای داواکاری مافی که‌سی (عبدالهادی احمد علی) له‌دایکبووی (1958)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له مانگی (7) ی (2009) کوڕه‌که‌ی به‌ناوی بارزان به ئۆتۆمبێلی جۆری کیا دوو که‌س پێیان گوتووه که (35) به‌رمیلی به‌تاڵیان بۆ بباته به‌غدا، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا ته‌له‌فۆنی بۆ باوکی کردووه و پێی گوتووه که تیرۆریست ده‌ستگیریان کردووه و داوای (130) وه‌ره‌قه دۆلاری ئه‌مریکی و ئۆتۆمبێله‌که‌شیان کردووه له به‌رامبه‌ر ئازاد کردنی. له رێکه‌وتی (8/7/2009) به مه‌به‌ستی بێدانی پاره‌که ده‌چێته به‌غدا له ناوچه‌ی به‌غداد جدیده پاره‌که‌ی داوه به دوو که‌س، به‌ڵام کوڕه‌که‌ی هه‌ر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تا له رێکه‌وتی (20/7/2009) ته‌رمی کوڕه‌که‌ی له په‌یمانگای پزیشکی دادی به‌غداد دۆزیوه‌ته‌وه. پاشان بۆی ده‌رکه‌وتووه که چه‌ند که‌سێک ده‌ستیان هه‌یه له کوشتنی کوڕه‌که‌ی که یه‌کێکیان دانیشتووی هه‌ولێره به‌ناوی (هـ. ح. ج) و ئه‌وانی دیکه‌ش دانیشتووی به‌غدان که ئێستا ده‌ستگیر کراون و دانیان ناوه به تاوانه‌که‌یان.
په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه رێکخرا و خرایه به‌رده‌م به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌ڕێزیان بڕیاری دا به ده‌ستگیر کردنی تاوانباران به پێی مادده (406) له یاسای سزادان.
شایه‌نی باسه تاوانبار (هـ. ح) ئێستا به تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له کوشتنی دوو که‌س له قه‌زای خه‌بات ده‌ستگیر کراوه.