
ئه‌مڕۆ (3/3/2010) کاتژمێر (10)ی به‌یانی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر عه‌میدی ماف (عبدالخالق طلعت) به یاوه‌ری به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاکه‌وتن و هێزی ئاماده، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر و هێزی ئاماده کۆبۆوه.
تیایدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر با‌سی له رێنماییه‌کانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کرد، داوای کرد که گشت کارمه‌ندانی پۆلیس زۆر به رێک‌وپێکی کاره‌کانی خۆیان له‌کاتی ئه‌رکه‌کانیان له رۆژانی ده‌نگدان ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی...

ئه‌مڕۆ (3/3/2010) کاتژمێر (10)ی به‌یانی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر عه‌میدی ماف (عبدالخالق طلعت) به یاوه‌ری به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاکه‌وتن و هێزی ئاماده، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر و هێزی ئاماده کۆبۆوه.
تیایدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر با‌سی له رێنماییه‌کانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کرد، داوای کرد که گشت کارمه‌ندانی پۆلیس زۆر به رێک‌وپێکی کاره‌کانی خۆیان له‌کاتی ئه‌رکه‌کانیان له رۆژانی ده‌نگدان ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ش وه‌کو هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو به سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕێ بکه‌ین.
هه‌روه‌ها با‌سی له‌وه کرد که له رۆژی (4/3) رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ته که گشت کارمه‌ندانی پۆلیس ده‌بێ له‌م رۆژردا ده‌نگه‌کانیان بده‌ن.
پاشان به‌ڕێزیان له نزیکه‌وه گوێی گرت له سه‌رنج و پرسیاره‌کانی ئاماده‌بووان وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌کانی دایه‌وه و سه‌رنجه‌کانی روونکرده‌وه.