
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه (4/3/2010) گشت کارمه‌ندانی پۆلیس وه‌کو ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت روویان کرده سندوقه‌کانی ده‌نگدان به مه‌به‌ستی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێراق.
له وته‌یه‌کدا به‌ڕێز عه‌میدی ماف (عبدالخالق طلعت) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند که ئیمڕۆ له کاتژمێر (8) ی به‌یانیه‌وه، له که‌شێکی ئارام و ئازاد‌دا گشت کارمه‌ندانی پۆلیس و هێزه‌کانی دیکه‌ی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ستیان کرد به ده‌نگدان، هه‌ریه‌که‌و به‌گوێره‌ی...

له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه (4/3/2010) گشت کارمه‌ندانی پۆلیس وه‌کو ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت روویان کرده سندوقه‌کانی ده‌نگدان به مه‌به‌ستی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێراق.
له وته‌یه‌کدا به‌ڕێز عه‌میدی ماف (عبدالخالق طلعت) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند که ئیمڕۆ له کاتژمێر (8) ی به‌یانیه‌وه، له که‌شێکی ئارام و ئازاد‌دا گشت کارمه‌ندانی پۆلیس و هێزه‌کانی دیکه‌ی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ستیان کرد به ده‌نگدان، هه‌ریه‌که‌و به‌گوێره‌ی بنکه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه که گشت کارمه‌ندانی پۆلیس ئازادن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م پاڵێوراوه‌ی که خۆیان پێیان باشه و جێگای متمانه‌یانه ببێته نوێنه‌ریان.
له کۆتاییدا سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێری دڵنیا کرده‌وه که له رۆژی ده‌نگدانی گشتی (7/3/2010) گشت هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ له ئاماده‌باشیدا ده‌بن بۆ پاراستنی ئاسایشی بنکه‌کانی ده‌نگدان، بۆیه هاوڵاتیان ده‌توانن ته‌واو دڵنیابن که ره‌وشی ئه‌منی شاری هه‌ولێر له ئارامیه‌کی ته‌واو دایه و هه‌موو لایه‌ک ده‌توانن به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوکێ دنگه‌کانی خۆیان بده‌ن.