
ئه‌مڕۆ (4/3/2010) به‌ندکراوانی گرتووخانه‌کانی سه‌رجه‌م شاره‌کانی ئێراق و کوردستان ده‌ستیان کرد به ده‌نگدان، که ئه‌وانیش به‌پێی رێنماییه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگ بده‌ن.
له لێدوانێکی تایبه‌ت به سایتی پۆلیس به‌ڕێز نه‌قیبی پۆلیس (خه‌سرۆ غازی) ئه‌فسه‌ری فه‌رمانده‌یی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین که له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به‌ندکراوانی گرتووخانه‌ی محه‌ته له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تدا ده‌ستیان کرد به ده‌نگدان، که ئه‌م ده‌نگ دانه‌ش سه‌رجه‌م به‌ن کراوان و ئه‌م حوکمدراوانه ده‌گرێته‌وه که ماوه‌ی حوکمه‌که‌یان له (5) ساڵ که‌متره. که ژماره‌ی سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه...

ئه‌مڕۆ (4/3/2010) به‌ندکراوانی گرتووخانه‌کانی سه‌رجه‌م شاره‌کانی ئێراق و کوردستان ده‌ستیان کرد به ده‌نگدان، که ئه‌وانیش به‌پێی رێنماییه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگ بده‌ن.
له لێدوانێکی تایبه‌ت به سایتی پۆلیس به‌ڕێز نه‌قیبی پۆلیس (خه‌سرۆ غازی) ئه‌فسه‌ری فه‌رمانده‌یی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین که له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به‌ندکراوانی گرتووخانه‌ی محه‌ته له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تدا ده‌ستیان کرد به ده‌نگدان، که ئه‌م ده‌نگ دانه‌ش سه‌رجه‌م به‌ن کراوان و ئه‌م حوکمدراوانه ده‌گرێته‌وه که ماوه‌ی حوکمه‌که‌یان له (5) ساڵ که‌متره. که ژماره‌ی سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له‌م گرتووخانه‌یه ده‌گاته زیاتر له (500) که‌س.
هه‌روه‌ها کارمه‌ندانی پۆلیس ته‌نها رۆڵی پاراستنی ئه‌منی شوێنه‌که‌یان بینی و ته‌نها کارمه‌ندانی کۆمسیۆن و چاودێران پڕۆسه‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران زۆر به ئازادانه و له که‌شێکی ئارام‌دا ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن به‌م که‌سه‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێت.