به‌هۆی سوتانه‌وه به‌ساڵاچوێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات
نێردراو له لایه‌نhawlerpolice له ڕۆژی March 09 2010 10:51:47
بنکه‌ی پۆلیسی ئیسکان ئاگادار کرانه‌وه به بوونی رووداوێکی سوتان له خانه‌ی به ساڵاچوان. ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و ده‌رکه‌وت که‌وا به‌ساڵاچوێک به‌ناوی (ره‌حمان حسین حرکه) له‌دایکبووی (1945) به‌هۆی کردنه‌وه‌ی ئاگر رایه‌خ و جلوبه‌رگی ئاگری گرتووه، له‌ئه‌نجامدا به سه‌ختی سوتاوه، هه‌رچه‌نده له لایه‌ن کارمه‌ندانی خانه‌که کوژێندراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی سه‌ختی زامه‌که‌ی له رێگادا بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه کرایه‌وه تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به هۆکاری راسته‌قینه‌ی رووداوه‌که.