کارمه‌ندێکی کاره‌با به‌هۆی لێدانی ته‌زووی کاره‌باوه گیان له‌ده‌ست ده‌دات
نێردراو له لایه‌نhawlerpolice له ڕۆژی March 09 2010 11:00:13
بنکه‌ی پۆلیسی ئاشتی، له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنه‌وه ئاگادار کرانه‌وه به بوونی رووداوێکی مردن به‌هۆی لێدانی ته‌زووی کاره‌باوه. ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌ێشتنه شوێنی مه‌به‌ست، ده‌رکه‌وت که‌وا هاوڵاتیه‌ک به‌ناوی (عبدالله قادر صمد) که‌رمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌بای هه‌ولێر به‌شی چاککردنه‌وه‌ی کاره‌با له کاتی کارکردن‌دا له گه‌ڕه‌کی شۆرش ته‌زووی کاره‌با لێیداوه و ده‌ستبه‌جێ به‌داخه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه کرایه‌وه و خرایه به‌رده‌ستی به‌ڕێز دادوه‌ر، به‌ڕێزیان بڕیاری دا به وه‌رگرتنی وته‌ی داواکارانی مافی که‌سی و بینه‌رانی رووداوه‌که، به‌م شێوه‌یه تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.