له رووداوێکی هاتوچۆدا شوفێرێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات
نێردراو له لایه‌نhawlerpolice له ڕۆژی March 09 2010 11:10:37
بنکه‌ی پۆلیسی ئاشتی ئاگادار کرانه‌وه به بوونی رووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێک له رێگای عه‌نکاوه له‌سه‌ر شه‌قامی (100) مه‌تری. ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداو و ده‌ست کرا به لێکۆڵینه‌وه، ده‌رکه‌وت که‌وا ئۆتۆمبێلێک له جۆری هۆندا شوفێره‌که‌ی به‌ناوی (ئالان محمد طیب) له‌دایکبووی (1976) به‌هۆی خێرایی لێخورینه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه و له‌ئه‌نجامدا به‌داخه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌ڕێز دادوه‌ر بڕیاری دا به وه‌رگرتنی وته‌ی که‌سوکاری ناوبرا و بینه‌رانی رووداوه‌که و ته‌واو کردنی لێکۆڵینه‌وه به‌پێی مادده (24) ی هاتوچۆ.